.مزگینى بو قوتابیان ژ کومپانیا فاستلینك یا ئەنترنێتێ
ئۆفەری ( ئەنتەرنێت لە ئێمە و سەعی لە ئێوە ) *فاست لينك ئۆفەری نوێی بە ناونیشانی ( ئەنتەرنێت لە ئێمە و سەعی لە ئێوە ) کە بە پیێ ئەم ئۆفەرە بە بێ بەرامبەر ( بەخۆرایی ) ئینته‌رنێت بە قوتابیان و خوێندکارانی کوردستان پێشکەش دەکات .
ئاگاداریه‌ك بۆ قوتابیان و خوێندکارانی خۆشه‌ویست بە تایبەت و هه‌موو هاوڵاتیانی ئازیز بە گشتی، فاست لینك وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌میشه پێشه‌نگ و دەستپێشخەر بووە، بۆیە به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین كه یارمه‌تی ده‌ربین بۆ ڕزگاربوون له‌م بار‌و دۆخه هەستیارە و ئەستەمەی ئێستا پێیدا تێپه‌ڕده‌بین ، و لە پێناو بەردەوامبوونی خوێندن بەشێوازی ئۆنلاین و لە سەر رۆشنایی راسپاردەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێزدار کاک (مەسرور بارزانی) و بە هەماهەنگی لەگەل وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی - حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێتان راده‌گه‌یه‌نین، كه ئێمه وه‌ك پاڵپشتیه‌ك بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده و خوێندن و له‌به‌ر چاوگرتنی باری دارایی قوتابیانی خۆشه‌ویست، له‌م بارودۆخه نه‌خوازراوه بڕیارماندا هێڵه‌كانمان بكه‌ین به‌بێ به‌رامبه‌ر له‌كاتژمیر 8:00ی به‌یانی تا 2:00ی دوای نیوه‌رۆ، ئه‌م ئۆفه‌ره هه‌موو هێڵه‌كانمان ده‌گرێته‌وه، واته هه‌موو به‌شداربووانی فاست لینك ده‌توانن سودمه‌ند بن له‌م ئۆفه‌ره، ئه‌و به‌شداربووانه‌ی پلانی كارایان هه‌یه و ئه‌وانه‌ی هیچ پلانێكیشیان نیه، هیوادارین قوتابیانی ئازیز سودمه‌ندی یه‌كه‌م بن له‌م ئۆفه‌ره و هاوڵاتیانیش ئازیزیش یارمه‌تیده‌ر بن بۆ ئه‌وه‌ی لۆدی كه‌متر بخه‌نه سه‌ر تاوه‌ره‌كانی په‌یوه‌ندی به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی دیاری کراو، تاکو زیاتر دەرفەت بە قوتابیان بدەن سوودی لێ وەربگرن.
هەروەها ئێمە ئاماده‌یی خۆمان ده‌ربڕیوه كه هه‌ركاتێك وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لینكێك یاخود وێبسایتێکی دیاریكراویان بۆ ناردین کە تایبەت بە خوێندنی لەدوور و ئەلیکترۆنی بێت، ئێمە لە کۆمپانیای فاست لینک سایتی پەروەردە و خوێندنی ئەلیکترۆنی به شێوه‌یه‌ك كارا ده‌كه‌ین بە بێ به‌رامبه‌ر و بە خۆرایی بكریته‌وه. هیوادارین هه‌موو هاوڵاتیان ئازیزی سه‌لامه‌ت بن و کوردستان هەر ئاوەدان بێت
#پابه‌ندین #لەماڵهوه_دەمێنینهوه
له‌گه‌ڵ رێزمان
کۆمپانیای فاست لینک
https://www.instagram.com/p/B-IEhm_gWvl/?igshid=1s7n6jbt052kvfastlink_official