كۆبوونه‌وه‌ی حه‌فته‌می ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش به‌ رێگای ئۆنلاین ئه‌نجامدرا


2020-03-24 09:57:32

ئه‌مرۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 24-3-2020 كاتژمێر 7:00 ئێواره‌ ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌ ڕێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسی ئۆنلاین ئه‌نجامدا.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (پ.ی.د. سمیر محۆ جمیل ) راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش و به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) یاریده‌ده‌ری راگر و گشت ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و به‌ میوانداری ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی هۆبه‌كان ئه‌نجامدرا.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كۆمه‌لێك بابه‌تی گرنگ تاوتوێكرا و له‌ دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی پێكهاتبوو.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م باس له‌ سیسته‌می خوێندنی ئه‌لیكترۆنی و به‌رنامه‌ی moodle كرا كه‌ مامۆستایان بتوانن له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ محازه‌ره‌ بۆ قوتابیان پێشكه‌ش بكه‌ن و قوتابیان بۆ ئه‌م ساڵی خوێندن زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن و به‌ ڕیگه‌ی ئۆنلاین به‌رده‌وامی به‌ پرۆسه‌ی خوێندن بدرێت.
ته‌وه‌ری دووه‌میش باس له‌ دروست كردنی توێژینه‌وه‌ی زانستی كرا و بڵاوكردنه‌وه‌یان له‌ گۆڤاره‌ جیهانیه‌كان و جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ سه‌رۆك به‌ش و مامۆستاكان له‌گه‌ل هۆبه‌ی توێژه‌وه‌ی زانستی و دڵنیای جۆری هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامیان هه‌بێت و بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕانكی جیهانی گرنگی به‌ توێژینه‌وه‌ زانستیه‌كان بدرێت.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک