ئاگاداری دەستپێکردنی خوێندنی ئۆنلاین


ئاگاداری گشت قوتابیان دەکەین کەوا بەپێی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاردرا دەست بکرێت بە خوێندن لە گشت زانکۆ و پەیمانگەکان بەشێوەی ئۆنڵاین.
بۆیە داوا لە قوتابیان دەکەین خۆیان ئامادە بکەن و هەموو کاتەک کار لەسەر ئەکاونتەکەیان بکەن و زانینی کاتی محازەرە هەر لەناو ئەکاونت ئاگادار دەکرێنەوە.
ئێمەش وەکو هۆبەی E-Learning بەپێی توانا کێشەی هەموو ئەو قوتابیانەی ئەکاونتیان کار ناکات چارەسەر دەکەین بەڵام بە مەرجێک قوتابی گرنگی بە ئەکاونتەکەی بدات.
هەموو قوتابیان gmailی بۆ دروست کراوە بۆیە هەر قوتابیەک ئەکاونتەکەی کار دەکات پێویستە gmailی خۆی بۆ ئەکاونتەکەی دابنێت بەپێی ئەو فێرکارییانە لە پەیج بۆ ئێوە دامانناوە
قوتابیانی خوێندنی ئێوارانیش لەماوەیەکی نزیکدا ئەکاونتی خۆیان وەردەگرن بە ڕێگەی نوێنەر.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali