سه‌ره‌دانی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی و به‌دواداچوونی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ بۆ كافتریای په‌یمانگه‌


رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 19-2-2020 به‌ مه‌به‌ستی ئاگادار بوون له‌ ره‌وشی پاك و خاوێنی كافتریای په‌یمانگه‌ لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی و به‌دواداچوونی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك سه‌ره‌دانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌شیان كرد.
ئه‌م لیژنه‌یه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌رێزان (دارا سلیمان مسته‌فا و كارزان عونی عبدالجبار) به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل لیژنه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی په‌یمانگاكه‌مان هه‌ستان به‌ سه‌ره‌دان كردنی كافیتریای په‌یمانگه‌.
به‌ مه‌به‌ستی ئاگادار بوون له‌ ره‌وشی پاك و خاوێنی خواردن و خواردنه‌وه‌كان و پشكنینی خۆراكه‌ به‌سه‌ر چووه‌كان و پێدانی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی به‌ كرێكاره‌كانی ناو كافیتریا بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستی قوتابیان پارێزراو بێت له‌ هه‌ر نه‌خۆشیه‌كی نه‌خوازراو.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک