وۆركشۆپ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كاركردن له‌سه‌ر سیسته‌می E-Learning Moodle به‌رده‌وامه‌


2020-02-17 10:39:26

به‌ مه‌به‌ستی كاركردن له‌سه‌ر سیسته‌می E-Learning Moodle ئه‌نجامدانی وۆركشۆپ بۆ قوتابیان به‌رده‌وامه‌ ئه‌مرۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ ریكه‌وتی 17-2-2020 وۆركشۆپێك پێشكه‌شكرا به‌ ناونیشانی (E-Learning Moodle) به‌ شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی بۆ ژماره‌یه‌ك مامۆستا و قوتابیانی هه‌ردوو به‌شی زانستی (كارگێری كار و كارگێری ته‌ندروستی) له‌ په‌یمانگه‌ ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش.
به‌ به‌كارهێنانی سیسته‌می E-Learning Moodle مامۆستایان ده‌توانن له‌م سیسته‌مه‌دا كۆرسه‌كانی خوێندن دابنێن و قوتابیان سه‌ره‌دانی سایتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك بكه‌ن و دوای چوونه‌ ژووره‌وه‌یان بۆ ئه‌م سیسته‌مه‌ وانه‌كانیان وه‌ربگرن.
و ئه‌م وۆركشۆپه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت له‌لایه‌ن به‌رێز (م ڕاكان سعدالله رشید) سه‌رۆك به‌شی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک

Website Admin: Sarbast Ali