پیرۆزبایی كردنی قوتابیان به‌بۆنه‌ی 18ی شوبات


رۆژی 18ی شوبات یادی 67 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی (یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان) له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌رز ڕاگیرا.
ئه‌مرۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 18-2-2020 به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ و مامۆستا و قوتابیانی په‌یمانگه‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی (یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان) له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش خوێندنی به‌یانیان و ئێواران به‌رز ڕاگیرا.
به‌رێز ڕاگری په‌یمانگه‌ به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ گشت قوتابیان كرد و هه‌روه‌ها چه‌ند وته‌یه‌كی ئاراسته‌ی قوتابیه‌كان كرد.
و هه‌روه‌ها له‌ ڕێوره‌سمێكی خنجیلانه‌دا لیژنه‌ی قوتابیانی خوێندنی ئێواران هه‌ستان به‌‌ دابه‌شكردنی كێك و شرینی به‌سه‌ر مامۆستا و قوتابیه‌كان دا.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali