سه‌ره‌دانی لیژنه‌ی تۆماری گشتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك بۆ په‌یمانگه‌


2020-02-18 06:16:23

لیژنه‌ی تۆماری گشتی له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك سه‌ره‌دانی په‌یمانگه‌ی ته‌كینكی به‌رده‌ڕه‌شی كرد.
ئه‌مرۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 18-2-2020 به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش پێشوازی لیژنه‌ی تۆماری گشتی له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك كرد.
ئه‌م لیژنه‌یه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌رێزان (م. احسان حسین صالح و م. نور محمد عزت)، ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ سه‌ره‌دانی هۆبه‌ی تۆماریان كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری كاروباری هۆبه‌ی تۆمار بن و گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ی ماسته‌رشیتی قوتابیان.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک