ئه‌نجامدانی چه‌ند وۆركشۆپێك ده‌رباره‌ی پرۆگرامى (Internship)


په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانی چه‌ند وۆركشۆپێك ده‌رباره‌ی پرۆگرامى (Internship).
له‌ رێكه‌وتی 9و16-2-2020 سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانی چه‌ند وۆركشۆپێك ده‌رباره‌ی پرۆگرامى (Internship) بۆ قوتابیانی قۆناغی دووه‌م.
ئه‌م وۆركشۆپه‌ له‌لایه‌ن به‌رێز (م. ارشد امین حیدر) به‌رپرسی سه‌نته‌ر رێكخرا بوو كه‌ تێدا باس له‌ پرۆگرامى (Internship) كرا بۆ قوتابیانى قوناغى دووەمى بەشه‌كانی (کارگێرى تەندروستى، کارگێرى کار، تۆره‌كانی كۆمپیوته‌ر) و له‌لایه‌ن مامۆستایان (م. ئازاد حسێن ته‌ها، ست. جیهان فخری صالح، ست. ئاره‌زوو عیسا تاهر) وۆركشۆپه‌كه‌ پێشكه‌شكرا.
مەبەست لەم وۆركشۆپه‌ فێربوونه‌ له‌سه‌ر چۆنیەتى خۆ تۆماركردن له‌ مالپه‌ری فه‌رمی پرۆگرامى (Internship).
ئه‌م پرۆگرامه‌ تایبه‌ته‌ به‌ مه‌شقی هاوینه‌ له‌ كه‌رتی تایبه‌ت كه‌وا قوتابیان دوای ده‌رچوونیان ده‌توانن مه‌شقی هاوینه‌یان له‌ كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌نجام بده‌ن به‌پێی چه‌ند مه‌رجێكی دیاریكراو.
و مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن له‌م پرۆگرامه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قوتابی ده‌بێت له‌ كه‌رتی تایبه‌ت دا له‌ پسپۆری خۆیدا كار بكات و ماوه‌ی مه‌شقه‌كه‌ (100) كاتژمێر كه‌متر نه‌بێت.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک