وۆركشۆپ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كاركردن له‌سه‌ر سیسته‌می E-Learning Moodle پێشكه‌شكرا


به‌ مه‌به‌ستی كاركردن له‌سه‌ر سیسته‌می E-Learning Moodle كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ سیسته‌می بۆلۆنیا ئه‌مرۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ ریكه‌وتی 10-2-2020 وۆركشۆپێك پێشكه‌شكرا به‌ ناونیشانی (E-Learning Moodle) بۆ ژماره‌یه‌ك مامۆستا و قوتابیانی هه‌ردوو به‌شی زانستی (به‌شی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و تۆره‌كانی كۆمپیوته‌ر) له‌ په‌یمانگه‌ ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش.
ئه‌م وۆركشۆپه‌ بۆ ماوه‌ی چوار رۆژی به‌ جیا به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی زانستی په‌یمانگه‌ و گشت مامۆستایان سوود وه‌رگرن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی ده‌ست بكرێت به‌ به‌كارهێنانی سیسته‌می E-Learning Moodle كه‌ مامۆستایان ده‌توانن له‌م سیسته‌مه‌دا كۆرسه‌كانی خوێندن دابنێن و قوتابیان سه‌ره‌دانی سایتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك بكه‌ن و دوای چوونه‌ ژووره‌وه‌یان بۆ ئه‌م سیسته‌مه‌ وانه‌كانیان وه‌ربگرن.
و ئه‌م وۆركشۆپه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت له‌لایه‌ن به‌رێز (م ڕاكان سعدالله رشید) سه‌رۆك به‌شی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک