ئه‌نجامدانی وۆركشۆپ ده‌رباره‌ی (نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا)


ئه‌مرۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 10-2-2020 له‌ژێر چاودێری به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش هۆبه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌ په‌یمانگاكه‌مان هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانی وۆركشۆپ بۆ مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و قوتابیانی سه‌رجه‌م به‌شه‌ زانستیه‌كان ده‌رباه‌ری (نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا).
ئه‌م وۆركشۆپه‌ پێشكه‌شكرا له‌لایه‌ن به‌رێز (رضوان نزير عثمان) به‌رپرسی هۆبه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی‌ په‌یمانگه‌.
له‌م وۆركشۆپه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باس له‌ چۆنیه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زیانه‌كانی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ كرا و هه‌روه‌ها ڕیگاكانی خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشیه‌ باس كرا.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک

Website Admin: Sarbast Ali