وۆركشۆپێك پێشكه‌شكرا ده‌رباره‌ی دروستكردنی Gmail و به‌كارهێنانی


2020-02-04 11:46:06

وۆركشۆپێك بۆ ژماره‌یه‌ك قوتابی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش پێشكه‌شكرا ده‌رباره‌ی دروست كردنی ئه‌كاونتی Gmail و به‌كارهێنانی
رێكه‌وتی 4-2-2020 سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار له‌ پەیمانگەی تەکنیکى بەردەرەش هه‌ستا به‌ پێشكه‌شكردنی وۆركشۆپێك بۆ ژماره‌یه‌ك قوتابی هه‌ردوو به‌شی (كارگێری كار و كارگێری ته‌ندروستی).
ئه‌م وۆركشۆپه‌ له‌لایه‌ن به‌رێز (م. ارشد امین حیدر) به‌رپرسی سه‌نته‌ر رێكخرابوو و هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن به‌رێز (م. فرهاد محى الدین خلیفە) سه‌رۆك به‌شی تۆره‌كانی كۆمپیوته‌ر پێشكه‌شكرا.
له‌م وۆركشۆپه‌ هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو چۆنیه‌تی دروست كردنی ئه‌كاونتی Gmail و به‌كارهێنانی و گرنگیه‌كانی باس كرا كه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا زۆر پێویسته له‌ سیسته‌می خوێندندا و بۆ هه‌ر تاكێك و بۆ هه‌ر قوتابیه‌ك كه‌ دوای ده‌رچوونیان له‌ په‌یمانگه‌ له‌رێگه‌یه‌وه‌ بتوانن سیڤیه‌كانیان پێشكه‌شی هه‌ر هه‌لی كارێك بكه‌ن.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک

Website Admin: Sarbast Ali