سه‌ره‌دانی ڕاگری په‌یمانگه‌ بۆ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی كوڕان


رێكه‌وتی 3-2-2020 كاتژمێر 8ی شه‌و ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش سه‌ره‌دانی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی كوڕانی كرد.
به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه له‌گه‌ل به‌رێز (سعدی صالح میكائیل) به‌رپرسی هۆبه‌ی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان سه‌ره‌دانی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی كوڕانیان كرد.
مه‌به‌ست له‌م سه‌ره‌دانه‌ش له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوونه‌ له‌ ڕه‌وشی قوتابیانی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان و به‌رێز ڕاگر جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ قوتابیان زیاتر پابه‌ند بن به‌ ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان.
هه‌روه‌ها قوتابیان زۆر دڵخۆشیان ده‌ربڕی به‌ سه‌ره‌دانه‌كه‌ی جه‌نابیان.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک