ئه‌نجوومه‌نی په‌یمانگه‌ كۆبوونه‌وه‌ی شه‌شه‌می ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا


2020-02-03 06:34:46

ئه‌مرۆ رێكه‌وتی 3-2-2020 ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ و به‌رێز (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) یاریده‌ده‌ری ڕاگر و به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ شه‌شه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌رێز ڕاگر چه‌ند بابه‌تێكی گرنگی تاوتوێكرده‌وه‌ ده‌رباره‌ی پێگیری كردنی قوتابیان به‌ ده‌وامه‌كانیان و هه‌روه‌ها باسی له‌ گرنگی ئه‌نجامدانی وۆركشۆپ و E-Learning كرد وه‌ كار به‌ سیسته‌می Moodle بكرێت و قوتابیان له‌ رێگه‌ی مالپه‌ری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك و هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان سوود وه‌ربگرن.
و له‌ به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رێز ڕاگر جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌وا مامۆستاكان بتوانن له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆیان له‌ Google Scholar كۆرسه‌كانی خوێندن دابنێن و قوتابیان له‌ رێگه‌یه‌وه‌ ئه‌و كۆرسانه‌ وه‌ربگرن.
و هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌لایه‌ن مامۆستایان كرا كه‌وا تاكو مانگی پێنج بۆ ساڵی 2020 توێژینه‌وه‌كانیان ڕاده‌ستی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك بكرێت.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

 

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک