هه‌لمه‌تێكی خاوێن كردنه‌وه‌ی ناو په‌یمانگه‌ به‌رێوه‌چوو


ئه‌مرۆ رێكه‌وتی 3-2-2020 په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل لیژنه‌ی قوتابیانی په‌یمانگه‌ هه‌ستا به‌ هه‌لمه‌تێكی خاوێن كردنه‌وه‌ی ناو په‌یمانگاكه‌مان.
ئه‌م هه‌لمه‌ته‌ به‌رێوه‌چوو به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ و به‌رێز (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) یاریده‌ده‌ری ڕاگر و ژما‌ره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و قوتابیان.
مه‌به‌ست له‌ هه‌لمه‌ته‌كه‌ ڕاگرتنی خاوێنی ناو په‌یمانگه‌یه و هه‌روه‌ها قوتابیان گرنگی به‌ پاك و خاوێنی بده‌ن و له‌ دوارۆژدا ببنه‌ كه‌سانێكی ژینگه‌ دۆست.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک

Website Admin: Sarbast Ali