دابه‌شكردنی بڕوانامه‌ به‌سه‌ر قوتابیانی به‌شداربوو له‌ خولی په‌ره‌پێدانی تواناكان و هۆشیار كردنه‌وه‌


ئه‌مرۆ رێكه‌وتی 28-1-2020 به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش و به‌رێز (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) یاریده‌ده‌ری ڕاگر و سه‌رۆك به‌شه‌ زانستیه‌كان و ژماره‌یه‌ك‌ مامۆستای په‌یمانگه‌ و هه‌روه‌ها به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێزان (عكید صالح اسماعیل و ماهر جلال صدیق)
بڕوانامه‌ به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك قوتابی به‌شداربوو له‌ خولی په‌ره‌پێدانی تواناكان وهۆشیار كردنه‌وه‌ دابه‌شكرا.
ئه‌م خوله‌ بۆ ژماره‌یه‌ك قوتابی هه‌ر شه‌ش به‌شی زانستی ئه‌نجامدرا و‌ بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ به‌رده‌وام ببوو و له‌لایه‌ن هه‌ردوو راهێنه‌ران (عكید صالح اسماعیل و ماهر جلال صدیق) پێشكه‌شكرا كه‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ل سه‌نته‌ری لاوانی به‌رده‌ڕه‌ش ڕیكی خستبوو .
له‌م خوله‌ باس له‌ كۆمه‌لێك بابه‌تی گرنگی هۆشیار كردنه‌وه‌ كران له‌وانه‌ باس له‌ زیانه‌كانی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و مه‌ترسیه‌كانی كرا و هه‌روه‌ها باس له‌ ڤایرۆسی HIV كرا و ڕێگاكانی بلاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌ و هۆكاره‌كانی توندوتیژی و چاره‌سه‌ریه‌كانی و زۆری تر.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک