سەرەدانی لیژنه‌ی باڵای تاقیكردنه‌وه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ بۆ په‌یمانگه‌


2020-01-13 01:11:18

ئه‌مرۆ رێكه‌وتی 2020/1/13 شاندی لیژنه‌ی باڵای تاقیكردنه‌وه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك سه‌ره‌دانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش یان كرد به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ ره‌وشی به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی سێمێسته‌ری یه‌كه‌م خولی یه‌كه‌م بۆ ساڵی خوێندن 2019-2020.
شاندی لیژنه‌كه‌ ‌پێكهاتبوون له‌ هه‌ردوو به‌رێزان به‌رێز ( پ.ی.د. مسعود عبدالكریم عبدالرحمن) و به‌رێز ( پ.ی.د. هادی خلیل اسماعیل ).
و بۆ ئه‌م‌ مه‌به‌سته‌ش پێشوازی كران له‌لایه‌ن به‌رێز (پ.ی.د. سمیر محۆ جمیل ) ڕاگری په‌یمانگاگه‌مان‌ و به‌رێز (پ.ی. زاهر عبداللطيف جمیل) سه‌رۆكی لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌یانیان.
وهه‌ستان به‌ سه‌ره‌دانی كردنی هۆله‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ڕه‌وشی قوتابیان و به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان بوون.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک