تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی سێمێسته‌ری یه‌كه‌م بۆ سالی خوێندن 2019-2020 ده‌ستی پێكرد - خوێندنی ئێواران


ئه‌مرۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ 8-1-2020 كاتژمێر 3ی ئێواره‌ یه‌كه‌م رۆژی تاقیكردنه‌وه‌كانی تیۆری و پراكتیكی كۆتایی سێمێسته‌ری یه‌كه‌مه‌ بۆ سالی خوێندن 2019-2020 / خولی یه‌كه‌م بۆ هه‌ردوو قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌می خوێندنی ئێواران له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش.
و به‌ مه‌به‌ستی دڵنیابوون له‌ ڕه‌وشی به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان به‌رێزان (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگا‌كه‌مان و به‌رێز (م. محمد غازی محمدامین) به‌رپرسی لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی خوێندنی ئێواران سه‌ره‌دانی هۆله‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كانیان كرد و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری پرۆسه‌كه‌ بوون.
و به‌رێز ڕاگر له‌ چه‌ند وته‌یه‌كدا ئه‌و رێنماییانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان درابوون به‌ قوتابیان دڵنیای كرده‌وه‌ و گوتیشی كه‌وا پێویسته‌ قوتابیان باجه‌كیان ببه‌ستن پێش هاتنه‌ ناو هۆله‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ و پێویسته‌ ته‌نها پێداویستیه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ له‌گه‌ل خۆیان بهێننه‌ ژووره‌وه‌ و له‌ كۆتایی دا هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ گشت قوتابیان خواست.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک