تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی سێمێسته‌ری یه‌كه‌م بۆ سالی خوێندن 2019-2020 ده‌ستی پێكرد - خوێندنی به‌یانیان


2020-01-07 12:51:22

رۆژی سێ شه‌ممه‌ 7-1-2020 كاتژمێر 9ی به‌یانی تاقیكردنه‌وه‌كانی تیۆری و پراكتیكی كۆتایی سێمێسته‌ری یه‌كه‌م بۆ سالی خوێندن 2019-2020 خولی یه‌كه‌م بۆ هه‌ردوو قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌می خوێندنی به‌یانیان له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش ده‌ستی پێكرد.
و به‌رێزان (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگا‌كه‌مان و به‌رێز (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) یاریده‌ده‌ری راگر سه‌ره‌دانی هۆله‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كانیان كرد به‌ مه‌به‌ستی دڵنیابوون له‌ به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ڕه‌وشی قوتابیان بن.
و به‌رێز ڕاگر له‌ چه‌ند وته‌یه‌كدا چه‌ند رێنماییه‌كی دڵنیا كرده‌وه‌ ئه‌ویش پێویسته‌ قوتابیان باجه‌كیان ببه‌ستن پێش هاتنه‌ ناو هۆله‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ و جگه‌ له‌ كه‌لوپه‌لی تایبه‌ت به‌ تاقیكردنه‌وه‌كان هیچ شتی زیاده‌ نه‌هێننه‌ ژووره‌وه‌ و له‌ كۆتایی وته‌كانی دا هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ قوتابیان خواست و بتوانن نمره‌ی باش به‌ده‌ست بێنن.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک