په‌یمانگه‌ی ته‌كینكی به‌رده‌ڕه‌ش وۆركشۆپێكی 3 رۆژی بۆ قوتابیان ئه‌نجامدا


ئه‌مرۆ رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 18-12-2019 به ئاماده‌بوونی‌ به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگا‌كه‌مان و به‌رێز (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) یاریده‌ده‌ری ڕاگر كۆتایی هات به‌ وۆركش ۆپێك كه‌ بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ به‌رده‌وام ببوو كه‌ له‌ رێكه‌وتی‌ 15-12-2019 ده‌ستی پێكردبوو.
ئه‌م وۆرك شۆپه‌ش به‌ناونیشانی (تثقيف الاقران) له‌لایه‌ن هه‌ردوو راهێنه‌ران (عكید صالح اسماعیل و ماهر جلال صدیق) پێشكه‌شكرا كه‌‌ له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری گه‌نجانی به‌رده‌ره‌ش به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل هۆبه‌ی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كینكی به‌رده‌ڕه‌ش بۆ به‌شێك له‌ قوتابیانی په‌یمانگاكه‌مان ئه‌نجامدرا بوو.
له‌م وۆرك شۆپه‌دا‌ كۆمه‌ڵێك برگه‌ی جیا جیا باسكران و زیاتر جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ قوتابیان بتوانن له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌یمانگه‌ و له‌ناو هاورێكانیان ببنه‌ سه‌ركرده‌یه‌ك بۆ كه‌سانی تر و خه‌لك هۆشیار بكه‌نه‌وه‌ له‌و كارانه‌ی زیانیان لێ ده‌كه‌وته‌وه‌ و هه‌روه‌ها كات به‌ به‌ژداربووه‌كانی ئه‌و وۆركشۆپه‌ش درا ڕای خۆیان ده‌رببڕن و ئه‌و بابه‌تانه‌ی باسی لێوه‌ كراون چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ بدۆزنه‌وه‌.

هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک

Website Admin: Sarbast Ali