یادی ئاڵای پیرۆزی كوردستان به‌رز ڕاگیرا


یادی ئاڵای پیرۆزی كوردستان له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش له‌ ڕێوره‌سمێكدا به‌رز ڕاگیرا.
ئه‌مرۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 17-12-2019 یادی ئاڵای پیرۆزی كوردستان له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش له‌ ڕێوره‌سمێكدا به‌رز ڕاگیرا.
به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌كه‌مان و به‌رێز (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) یاریده‌ده‌ری ڕاگر و به‌رێز (خلیل محمود اوسی) قائیمقامی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش وژماره‌یه‌ك له‌ لایه‌نی حكومی و حزبی و مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و قوتابیانی په‌یمانگاكه‌مان.
له‌م یاده‌ كۆمه‌لێك چالاكی هه‌مه‌ڕه‌نگ ئه‌نجامدران و هه‌وره‌ها به‌رێز ڕاگر له‌ چه‌ند وته‌یه‌كی دا ستایشی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان كرد له‌ دێر زه‌مان و له‌ ئێستادا كه‌ سه‌روه‌ریان بارزانی بووه‌ و له‌ سایه‌ی خوێنی شه‌هیدانی ڕزگاریخوازی كورد و كوردستان گه‌یشتووین به‌م رۆژه‌ كه‌ له‌ وه‌لاتێكدا به‌ خۆشی و ئازادی و برایه‌تی پێكه‌وه‌ ده‌ژین.

هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک

Website Admin: Sarbast Ali