ئاهه‌نگی یه‌كترناسینی قوتابیانی خوێندنی به‌یانیان


رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 5-12-2019 لیژنه‌ی یه‌كێتی قوتابیانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش خوێندنی به‌یانیان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل ڕاگرایه‌تی په‌یمانگه‌ هه‌ستان به‌ گێڕانی ئاهه‌نگی یه‌كتر ناسینی قوتابیان بۆ قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م.
به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) یاریده‌ده‌ری ڕاگر و مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و قوتابیانی په‌یمانگه‌كه‌مان هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی حكومی و حزبی ده‌ڤه‌ره‌كه‌.
مه‌به‌ست له‌م ئاهه‌نگه‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌ نێوان قوتابیان و یه‌كترناسینی قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌مه‌.

هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali