ئه‌نجامدانی وۆركشۆپێك بۆ قوتابیانی به‌شی كارگێری ته‌ندروستی


2019-11-27 10:35:08

ئه‌مرۆ رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 27-11-2019 وۆركشۆپێك بۆ قوتابیانی به‌شی كارگێری ته‌ندروستی رێكخرا له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ریز (م. ارشد امین حیدر) به‌رپرسی سه‌نته‌ر و به‌هاوكاری به‌رێز (م. ئازاد حسین طە).
مه‌به‌ست له‌م وۆركشۆپه‌ چۆن بتوانن كه‌سێكی سه‌ركه‌توو بن له‌ بورای كارگێری دا هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی پلانی كارگێری سه‌رده‌میانه‌ (پلان- رێکخستن- ئاراستە کردن- چاودێرى) له‌ جیگای كارگێری ته‌قلیدی بۆ گه‌یشتن به‌ ئارمانجه‌كان.
له‌م وۆركشۆپه‌دا زیاتر له‌ 30 قوتابی قۆناغی دووه‌می به‌شی كارگێری ته‌ندروستی تێدا به‌ژداربوون.

هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک

Website Admin: Sarbast Ali