سه‌ره‌دانی زانستی قوتابیانی به‌شی ژمێریاری بۆ گه‌نجینه‌ی ئاكرێ


ئه‌مرۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 25-11-2019 سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش سه‌ره‌دانێكی زانستی ئه‌نجامدا بۆ قوتابیانی به‌شی ژمێریاری به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ریز (م. ارشد امین حیدر) به‌رپرسی سه‌نته‌ر و به‌رێز (م. سه‌ردار فازل قاسم) سه‌رۆك به‌شی ژمێریاری بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گه‌نجینه‌ی ئاكرێ له‌سه‌ر بابه‌تی ژمێریاری میری و ژمیریاری بانكی.
مه‌به‌ست له‌م سه‌ره‌دانه‌ ڕونكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی به‌رێوه‌چوونی كاری جێگای ناوبراوه‌ بۆ زیاتر ئاشنابوونی قوتابیان به‌و بابه‌ته‌ی له‌ په‌یمانگه‌ ده‌یخوێنن هه‌روه‌ها ئاگادار بوون له‌ چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی چه‌كی و خه‌رجكردنی حه‌والات.

هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali