رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان


2019-11-25 02:44:27

ئه‌مرۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 25-11-2019 به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه و به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌رده‌ڕه‌ش ژماره‌یه‌ك میوانان و هه‌روه‌ها ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك مامۆستا و قوتابیانی په‌یمانگاكه‌مان، به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان‌ سیمینارێك‌ پێشكه‌شكرا.
له‌م سیمیناره‌ باس له‌ ئه‌گه‌ره‌كانی توندوتیژی دژی ئافره‌تان كرا و چۆن ڕێگه‌ له‌م جۆره‌ ڕه‌فتارانه‌ بگیرێت چ له‌ ڕووی جه‌سته‌یی‌ بێت یانیش ده‌روونی بێت و جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌وا هه‌موو تاكێك مافی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ و ئافره‌ت تاكێكی گرنگه‌ له‌ناو كۆمه‌لگا پێویسته‌ ڕێز له‌ مافه‌كانی بگیرێت.
له‌ چوارچێوه‌ی سیمیناره‌كه‌ش ڕاگری په‌یمانگه‌ چه‌ند وته‌كی ئاراسته‌ی ئاماده‌بووان كرد به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان.

هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک