ئاهه‌نگی یه‌كترناسینی قوتابیانی خوێندنی ئێواران


ئه‌مرۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 25-11-2019 لیژنه‌ی یه‌كێتی قوتابیانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش خوێندنی ئێواران به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن هه‌ستان به‌ گێڕانی ئاهه‌نگی یه‌كترناسینی قوتابیان.
به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش هه‌روه‌ها به‌رپرسانی حكومی و حزبی و مامۆستا و قوتابیان و فه‌رمانبه‌رانی په‌یمانگاكه‌مان.
مه‌به‌ست له‌م ئاهه‌نگه‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌ نێوان قوتابیان و یه‌كترناسینی قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌مه‌.

جه‌نابی ڕاگر سه‌ره‌تا به‌خێرهاتنی قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م كرد بۆ په‌یمانگاكه‌مان دواتر له‌ چه‌ند وته‌كی دا گوتیشی : هاتنی قوتابیان بۆ په‌یمانگه‌ سه‌ره‌تایه‌كه‌  بۆ ژیانێكی نوێ و هاورێی و مامۆستای نوێ و ئاهه‌نگی یه‌كتر ناسین ئاهه‌نگی ڕیزگرتن و یه‌كتر قبول كردنه‌ و ده‌ربرینی خۆشیه، ئێمه‌ی مامۆستا و په‌یمانگه‌ هه‌موو هه‌وڵ و ماندووبوونێكی ئێمه‌ ته‌نیا بۆ پێگه‌یاندنی ئێوه‌یه‌ و بڕوانامه‌ و زانست و زانیاری به‌ده‌ست بێنن بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌ بۆشاییه‌كانی كۆمه‌ڵگا پڕ بكه‌نه‌وه‌.

هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali