كۆبوونه‌وه‌ی ڕاگری په‌یمانگه‌ له‌گه‌ل لیژنه‌ی قوتابیان


2019-11-24 02:50:18

ئه‌مرۆ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 24-11-2019 به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا له‌گه‌ل لیژنه‌ی قوتابیان و گشت نوێنه‌ره‌كانی قوتابیانی هه‌ر شه‌ش به‌شه‌كانی زانستی په‌یمانگه‌.
مه‌به‌ست له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ خۆ ئاماده‌كردنه‌ بۆ ئاهه‌نگی یه‌كتر ناسینی قوتابیان و هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی چالاكی هه‌مه‌ره‌نگ له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ و هه‌روه‌ها ئاگادار بوون له‌ ره‌وشی قوتابیان.
به‌رێز ڕاگر له‌ چه‌ند وته‌یه‌كی دا وتیشی : ده‌ست خۆشیتان لێده‌كه‌ین بۆ ئه‌و ئه‌رك و ماندووبوونه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بۆ خزمه‌تكردنی قوتابیان و هه‌روه‌ها خۆشحالین كه‌وا ئه‌مساڵ جیا له‌ساڵه‌كانی پێشو رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ قوتابی له‌ په‌یمانگاكه‌مان وه‌رگیراون بۆ هه‌ردوو خوێندنی به‌یانیان و ئێواران بۆیه‌ ئه‌ركه‌ له‌سه‌رمان هه‌موو كات هه‌رچی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی قوتابی و په‌یمانگاكه‌مان دابێت ئه‌نجامی بده‌ین.

هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک

Website Admin: Sarbast Ali