تیروپشكی خولی تۆپی پێ بۆ قوتابیان


2019-11-21 02:30:40

ئه‌مرۆ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 21-11-2019 هۆبه‌ی وه‌رزشی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش هه‌ستا به‌ ڕاكێشانی تیروپشكی خولی تۆپی پێ بۆ گشت قوتابیانی په‌یمانگاكه‌مان.
جێگای باسه‌ هه‌موو ساڵێك په‌یمانگاكه‌مان هه‌لده‌ستێت به‌ كردنه‌وه‌ی خولی وه‌رزشی بۆ قوتابیان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كه‌شی خوێندن ده‌ربچن و توانای جه‌سته‌ و مێشكیان به‌هێز بێت.
تۆپی پێ جۆرێكی سه‌ره‌كی وه‌رزشه‌ كه‌وا دڵ و ده‌روون و مێشك و جه‌سته‌ هه‌موویان سه‌رقال ده‌كات له‌كاتی یاریكردن دا به‌مه‌ش توانای قوتابی زیاد ده‌كات له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌.

هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali