وۆركشۆپێك ده‌رباره‌ی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار و چۆنیه‌تی دروست كردنی سی ڤی و ته‌كنیكی چاوپێكه‌وتنی كار


ئه‌مرۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 19-11-2019 سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ریز (م. ارشد امین حیدر) به‌رپرسی سه‌نته‌ر و به‌رێز (م. ئارەزوو عیسى طاهر) هه‌ستا به‌ پێشكه‌شكردنی وۆركشۆپێك ده‌رباره‌ی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار و چۆنیه‌تی دروست كردنی سی ڤی و ته‌كنیكی چاوپێكه‌وتنی كار بۆ قوتابیانی به‌شی كارگێری ته‌ندروستی.
له‌م وۆركشۆپه‌دا كۆمه‌لێك خاڵی گرنگ ده‌رباره‌ی دروست كردنی سی ڤی باس كرا و هه‌ندێك خاڵ ده‌ست نیشان كران كه‌وا پێویسته‌ له‌ناو سی ڤی دا هه‌بێت، و له‌ كۆتایی وۆركشۆپه‌كه‌ش كۆمه‌ڵێك خاڵ ده‌رباره‌ی ته‌كنیكی چاوپێكه‌وتنی كار باس كران كه‌وا له‌ داهاتوو قوتابیان دوای ده‌رچوونیان و له‌كاتی كار دۆزینه‌وه‌ بتوانن به‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ له‌ چاوپێكه‌وتنی كاره‌كه‌ ده‌ربچن.

هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک