ئه‌نجامدانی گه‌شتێكی زانستی بۆ قوتابیانی به‌شی په‌رستاری


ئه‌مرۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 18-11-2019 گه‌شتێكی زانستی بۆ كارگه‌ی ئاوی رۆڤیان رێكخرا له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌رێز (م. ئەرشەد ئەمین حەیدەر) و به‌ هاوكاری (م. ئارەزو عیسى طاهر) بۆ زیاتر له‌ 40 قوتابی قۆناغی دووه‌می به‌شی په‌رستاری رێكخرا.
مه‌به‌ست له‌م سه‌ره‌دانه‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌وا به‌ ڕێگایه‌كی پراكتیكی پرۆسه‌ی خاوێن كردن و داگرتنی ئاو باس بكرێت. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش بۆ په‌ره‌پێدانی توانای تیۆری و پراكتیكی قوتابیان بۆ ئه‌وه‌ی قوتابی زیاتر له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری كاری رۆژانه‌ی كۆمپانیا بن.

هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali