وانه‌یه‌كی پراكتیكی بۆ قوتابیانی به‌شی ژمێریاری له‌ هۆبه‌ی ووردبین


ئه‌مرۆ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 14-11-2019 قوتابیانی قۆناغی دووه‌می به‌شی ژمێریاری به‌ سه‌رپه‌رشتی مامۆستا (سه‌ردار فازل قاسم) سه‌رۆك به‌شی ژمێریاری و مامۆستا (مهدی احمد اسماعیل) مامۆستای بابه‌تی (التدقیق المحاسبی) و به‌رێز (حسین علی حمزه) به‌رپرسی هۆبه‌ی ووردبین به‌ شێوه‌یه‌كی پراكتیكی بابه‌ته‌كه‌ بۆ قوتابیان باس كرا.
له‌م وانه‌یه‌دا باس له‌ كاروباری هۆبه‌ی ووردبین كرا به‌ تایبه‌تی باسی كاری مووچه‌ كرا كه‌ چۆن لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان ئاماده‌ ده‌كرێت و ووردبینی بۆ ده‌كرێت و دواتر ده‌نێردرێته‌ گه‌نجینه‌ و له‌ كۆتایی دا بتوانن مووچه‌كانیان وه‌ربگرن.

هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali