پێدانی ڕێنماییه‌كانی ڕێكاری قوتابیان به‌ قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م


ئه‌مرۆ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 3-11-2019 به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش و به‌رێز (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) جێگری ڕاگر به‌بۆنه‌ی سالی نوێی خوێندن 2019-2020 هه‌ستا به‌ سه‌ره‌دان كردنی هه‌موو به‌شه‌كانی زانستی و دووباره‌ به‌خێرهاتنی قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌می كرد .
دواتر به‌رێزیان كۆمه‌لێك ڕینمایی تایبه‌ت به‌ رێكاری قوتابیان و هه‌لسه‌كه‌وتنیان له‌گه‌ل قوتابیان و مامۆستایان بۆ قوتابیه‌كان باس كرد كه‌وا قوتابیه‌كان له‌ هه‌ر میله‌تێك بن و له‌ هه‌ر ئاینێك بن پێویسته‌ ڕێز له‌ یه‌كتری بگرن و ساڵێكی پڕ له‌ زانست و زانیاری به‌ڕێكه‌ن.
په‌یمانگاكه‌مان له‌م ساڵه‌دا جیا ل ساله‌كانی تر رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ قوتابی وه‌رگرتووه‌ له‌ هه‌ردوو خوێندنی به‌یانیان و ئێواران و له‌ ئاین و نه‌ژادی جیاواز.

هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک