ڕاگری په‌یمانگه‌ به‌خێرهاتنی قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌می كرد


ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌خێرهاتنی قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌می كرد
ئه‌مرۆ رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 30-10-2019 به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش به‌خێرهاتنی گشت قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌می كرد بۆ ساڵی نوێی خوێندن 2019-2020 وهیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ قوتابیان خواست كه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌ی خوێندنیان دا پله‌ی به‌رز و نایاب به‌ ده‌ست بێنن و له‌ داهاتوودا بتوانن خزمه‌ت به‌ گه‌ڵ و وه‌لات بگه‌یه‌نن.
به‌رێز ڕاگر له‌ درێژه‌ی وته‌كانی دا گوتیشی : هه‌موومان رۆله‌ی ئه‌م وه‌لاته‌ین پێویسته‌ به‌ هه‌موو هێز و توانامان بتوانین خزمه‌تی زانست و ئاوه‌دانی وه‌لاته‌كه‌مان بكه‌ین و وه‌ك یه‌كێك له‌ وه‌لاته‌ پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان خۆمان ببین.

هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک

Website Admin: Sarbast Ali