سه‌ره‌دانی قوتابیانی به‌شی كارگێری كار بۆ سه‌ر كاری فه‌رمانبه‌رانی په‌یمانگه‌


سه‌ره‌دانی قوتابیانی به‌شی كارگێری كار بۆ سه‌ر كاری فه‌رمانبه‌رانی په‌یمانگه‌
ئه‌مرۆ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 20-10-2019 قوتابیانی به‌شی كارگێری كار قۆناغی دووه‌م به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی وانه‌یه‌كی پراكتیكی سه‌ره‌دانی هۆبه‌كانی په‌یمانگه‌ و سه‌رۆك به‌شه‌كان كرد به‌ مه‌به‌ستی زانیاری وه‌رگرتن و پرسیار كردن ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی كاروباری فه‌رمانبه‌ره‌كان.
به‌رێز (د. محمود محمدامین عثمان) مامۆستای بابه‌تی (السكرتارية وادارة المكتبية) له‌گه‌ل قوتابیه‌كانی سه‌ره‌دانی فه‌رمانبه‌ره‌كان و سه‌رۆك به‌شه‌كان كرد و به‌ شێوه‌یه‌كی پراكتیكی باسی چۆنیه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاروباری كارگێری كرد و هه‌روه‌ها چۆن له‌ داهاتوودا بتوانن كاروباره‌كانی ئه‌و ده‌زگایه‌ی لێی كار ده‌كه‌ن به‌رێوه‌ببه‌ن.

هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک