تۆماركردنی ناوی قوتابیان به‌رده‌وامه‌


لیژنه‌ی تۆماركردن قوتابیان له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌رده‌وامه‌ له‌ تۆماركردنی ناوی قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م بۆ ساڵی خوێندن 2019-2020.
دوای ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری قوتابیان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناویان له‌ هیچ شوێنێك نه‌گه‌ڕابۆوه‌ یانیش فۆرمیان پڕ نه‌كرده‌وه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی چه‌ند هه‌لێكی تڕی به‌ ده‌رچووه‌كانی پۆلی 12 دا تاكو بتوانن به‌رده‌وامی به‌ خوێندنه‌كه‌یان بده‌ن به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ند هه‌لێكی تریان بۆ ره‌خسا بۆ ئه‌وه‌ی فۆرم پڕ بكه‌نه‌وه‌.
جێگای ئاماژه‌یه‌ لیژنه‌ی تۆماركردنی ناوی قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌رده‌وامن له‌ تۆماركردنی ناوی قوتابی به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری قوتابی ناویان له‌ په‌یمانگاكه‌مان وه‌رگیراوه‌ له‌ سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق.

هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali