ئاهه‌نگی ده‌رچوون بۆ 215 قوتابی ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ئه‌نجامدرا


له‌ژێر دروشمی (زانین ئایندێ گه‌ل و وه‌ڵاتی یه‌) و له‌ژێر چاودێری به‌رێز (پ.د عدنان محسن عبدالعزیز) سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك ئاهه‌نگی ده‌رچوون بۆ 215 قوتابی ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ئه‌نجامدرا.
ئه‌مرۆ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 17-10-2019 په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانی ڕێوره‌سمی پێدانی بڕوانامه‌ی ده‌رچوون بۆ قۆتابیانی هه‌ر پێنج به‌شی زانستی (نه‌خۆشه‌ڤانی - ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری - تۆره‌كانی كۆمپیوته‌ر - ژمێریاری - كارگێری كار) گه‌ڕی (7) له‌سه‌ر ئاستی زانكۆ و گه‌ڕی (9) له‌سه‌ر ئاستی په‌یمانگه‌ بۆ ساڵی خوێندن (2018-2019).
به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (د. رجب ابراهیم) هاریكاری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان و هه‌روه‌ها به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرس و به‌رێوبه‌ری گشت دامو ده‌زگاكانی حكومی و حیزبی و په‌رله‌مانتاران و كه‌سانی دیاری ده‌ڤه‌ره‌كه‌ و خانه‌واده‌ی قوتابیان.
له‌ كۆتایی دا به‌ناوی ڕاگرایه‌تی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی گشت قوتابیه‌ ده‌رچووه‌كان ده‌كه‌ین و هیوادارین له‌ داهاتوو بتوانن خزمه‌ت به‌ گه‌ل و وه‌لاته‌كه‌یان بگه‌یه‌نن به‌ره‌و كاروانی ئاوه‌دانی كوردستان ڕێبكه‌ون.
هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک