كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی تۆماركردنی ناوی قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م


2019-10-10 12:37:25
دوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ مه‌به‌ستی تۆماركردنی قوتابیانی وه‌رگیراو ئه‌مرۆ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 10-10-2019 به‌رێز (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) جێگری ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا له‌گه‌ل ئه‌ندامانی لیژنه‌ی تۆمار كردنی ناوی قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م بۆ ئه‌م ساڵی خوێندن 2019-2020.
به‌رێز جێگری ڕاگر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌وا پێویسته‌ به‌ رێك و پێك ترین شێوه‌ پێشوازی له‌ قوتابیه‌ وه‌رگیراوه‌كانی ئه‌م ساڵی خوێندن بكرێت و ناوی قوتابیه‌كان تۆمار بكرێت له‌و به‌شه‌ی كه‌ وه‌رگیراوه‌ و گشت به‌لگه‌نامه‌ پێویسته‌كان به‌بێ كه‌موكورتی به‌فایله‌كانیانه‌وه‌ ببه‌سترێت.
هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک

Website Admin: Sarbast Ali