دانیشتنی دووه‌می ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك ئه‌نجامدرا


دانیشتنی دووه‌می ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك ئه‌نجامدرا
ئه‌مرۆ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 3-10-2019 كاتژمێر 10:00 ی به‌یانی به‌ ئاماده‌بوونی بەرێز (پ.د. عدنان محسن عبدالعزیز) سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك و هەر سێ هاریکاری سەرۆکی زانکۆ یێن کاروباری (زانستی و کارگێری و دارایی و قوتابیان) و به‌رێز (پ.ی.د. سمیر محۆ جمیل ) راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش و به‌ ئاماده‌بوونی گشت ڕاگره‌كانی كۆلیژ و په‌یمانگه‌كانی ته‌كنیكی سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك دانیشتنی دووه‌می ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك بۆ سالی نوێی خوێندن 2019-2020 له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ئه‌نجامدرا .
گفتۆگۆ له‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌تی گرنگ كرا كه‌ تایبه‌ت بوون به‌ كاروباری قوتابیان و هه‌روه‌ها په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می پۆلۆنا ECTS له‌ گشت كۆلیژ و په‌یمانگه‌كان و ئاماده‌كاری ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابیان و كۆمه‌لێك خالی تر.

هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک