لیژنه‌ی ڕێكاری قوتابیان و فه‌رمانبه‌ران كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا بۆ ساڵی نوێی خوێندن


رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 18-9-2019 لیژنه‌ی ڕێكاری قوتابیان و فه‌رمانبه‌رانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا بۆ ساڵی نوێی خوێندن 2019-2010 به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) سه‌رۆكی لیژنه‌ وگشت ئه‌ندامانی لیژنه‌، دوای گفتوگۆیه‌كی تێر و ته‌سه‌ل له‌ نێوان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ سه‌باره‌ت ڕیكخستن و جێبه‌جێ كردنی كاره‌كانی لیژنه‌ بڕیار له‌سه‌ر كۆمه‌لێك خاڵی گرنگ درا.
لیژنه‌ی ڕێكاری قوتابیان و فه‌رمانبه‌ران هه‌موو ساڵیك پێك ده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان تووشی كێشه‌ و گرفتێك نه‌بنه‌وه‌ و رێز له یه‌كتری بگرن و هه‌لنه‌ستن به‌ ئه‌نجامدانی ڕه‌فتاری زێده‌ڕووی له‌گه‌ل قوتابیان و مامۆستایانی تر.
و ئه‌مرۆ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 19-9-2019 ئه‌م لیژنه‌یه‌ هه‌ستا به‌ ئاگادار كردنه‌وه‌ی گشت قوتابیان به‌و خاڵانه‌ی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌.
ساڵ بۆ ساڵ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ قوتابیانی گشت شاره‌كانی كوردستان و عێراق ڕوو له‌ په‌یمانگا‌كه‌مان ده‌كه‌ن بۆ ته‌واوی كردنی خوێندن له‌ ئایین و نه‌ته‌وه‌ی جیاواز.
ئه‌و پێكه‌وه‌ ژیانه‌ی له‌ په‌یمانگاكه‌مان هه‌یه پێویسته‌‌ به‌هۆی چه‌ند گرفتێك و له‌نێوان چه‌ند قوتابیه‌ك تێك نه‌چێت بۆیه‌ هه‌ر قوتابیه‌ك پاپه‌ند نه‌بێت به‌ یاساكانی ڕێكاری قوتابیان تووشی ڕێكاری یاسایی ده‌بێته‌وه‌.

هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک

Website Admin: Sarbast Ali