سه‌ره‌دانی ڕاگری په‌یمانگه‌ بۆ سه‌نته‌ری زانكۆلاین


2019-09-18 08:14:44

رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 17-9-2019 به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگهی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش سه‌ره‌دانی سه‌نته‌ری زانكۆلاینی كرد له‌ په‌یمانگه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری پرۆسه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زانكۆلاین بێت بۆ ده‌رچووانی قۆناغی 12 و هه‌روه‌ها به‌رێزیان له‌ چه‌ند ووته‌یه‌كی دا بۆ قوتابیه‌ ده‌رچووه‌كان و خانه‌واده‌كانیان گوتی : ئێمه‌ هه‌رده‌م و له‌ هه‌موو پرۆسه‌یه‌ك دا له‌ خزمه‌تی قوتابیانی خۆشه‌ویست داین تاكو له‌ داهاتوو به‌رهه‌می سه‌ركه‌وتنیان ببینین و له‌ هه‌ر پله‌ و پۆستێك دا بن خزمه‌ت به‌ ده‌ڤه‌كه‌ره‌مان بگه‌یه‌نن.

هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک