پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زانكۆلاین بۆ قوتابیانی ده‌رچووی قۆناغی 12


2019-09-12 12:05:49

رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 11-9-2019 سه‌نته‌ری زانكۆلاین له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ئاماده‌كرا و ده‌ستكرا به‌ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زانكۆلاین بۆ قوتابیانی ده‌رچووی قۆناغی 12 .
به‌رێز (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) جێگری راگری په‌یمانگه‌ له‌گه‌ل به‌رێز (م فائق احمد محمد) به‌رپرسی هۆبه‌ی تۆمار سه‌ره‌دانی سه‌نته‌ریان كرد و بۆ ئاگادار بوون له‌ ره‌وشی به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زانكۆلاین له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ری په‌یمانگاكه‌مان.
شایانی باسه‌ هه‌موو سالێك دوای ده‌رچوونی قوتابیانی قۆناغی 12 و كرانه‌وه‌ی مالپه‌ری زانكۆلاین په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌ فه‌رمانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك هه‌لده‌ستێت به‌ كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری زانكۆلاین.
بۆ زیاتر خزمه‌تی كردنی قوتابیانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان و به‌ شێوه‌یه‌كی رێك و پێك فۆرمه‌كانیان پڕ بكرێته‌وه‌ و به‌پێی ڕێژه‌ی نمره‌كانیان له‌و كۆلیژ و په‌یمانگه‌یه‌ی ئاره‌زوویانه‌ وه‌ربگیرێن.

هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک