خوێندن ده‌ستی پێكرد و قوتابیه‌كان ئاماده‌بوون له‌ هۆله‌كانی خوێندن


ئه‌مرۆ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 8-9-2019 قوتابیانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ئاماده‌بوون له‌ هۆله‌كانی خوێندن و مامۆستاكانیش ده‌ستیان به‌ خوێندن كرد بۆ سالی نوێ 2019-2020.
هه‌لبه‌ته‌ ئه‌م سال جیا له‌ سالانی رابردوو سیسته‌می خوێندنی گشت زانكۆ پۆلیته‌كنیكیه‌كان گۆڕا بۆ سیسته‌می پۆلۆنی و وه‌كو په‌یمانگه‌ش په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش یه‌كه‌م په‌یمانگه‌ بوو له‌سه‌ر ئاستی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك ئه‌م سیسته‌مه‌ی په‌یڕه‌و كرد.
و مامۆستاكانیش ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه‌ بۆ به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی خوێندن به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو و پێشكه‌وتوو.

هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک