كۆبوونه‌وه‌ی ڕاگر له‌گه‌ل به‌رپرسی هۆبه‌كانی په‌یمانگه‌


2019-09-08 04:14:38

ئه‌مرۆ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 8-9-2019 به‌ریز (پ.ی.د. سمیر محۆ جمیل ) راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش له‌گه‌ل سه‌رجه‌م به‌رپرسی هۆبه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له‌ كۆمه‌لێك خاڵ كرا به‌بۆنه‌ی هاتنی سالی نوێی خویندن 2019-2020 و خزمه‌ت كردنی قوتابیه‌كانمان له‌سه‌رجه‌م كاره‌كانیان له‌و هۆبانه‌ی به‌رپرسن له‌ كاروباری قوتابیان
هه‌روه‌ها باس له‌ ده‌وامی فه‌رمی په‌یمانگه‌ كرا كه‌ به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ریز ( مه‌سرور مه‌سعود بارزانی) ده‌وامی فه‌رمی له‌ 8 به‌یانی تاكو 3 دوای نیوه‌رۆیه‌ و گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێ فه‌رمانبه‌ر له‌ هۆبه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ هۆبه‌یه‌كی تر و فه‌رمانبه‌ران هه‌روه‌كو هه‌موو سالێك ده‌وامه‌كانیان به‌ رێكی به‌رێكه‌ن و مۆله‌ت دانی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی داوای درێژه‌ به‌ خوێندنیان بكه‌ن.

هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali