سه‌ره‌دانی نوێنه‌ری ده‌رچووانی كۆلیژه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی


2019-09-04 10:21:06

رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2-9-2019 به‌رێز (م. فائق احمد محمد) فه‌رمانبه‌ر له‌ په‌یمانگاكه‌مان به‌ نوێنه‌رایه‌تی گشت ئه‌و قوتابیانه‌ی خوێندنیان له‌ كۆلیژه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و كه‌رتی تایبه‌ت ته‌واو كردووه‌ و بڕوانامه‌یان به‌ده‌ست هێناوه‌ هه‌ستا به‌ سه‌ره‌دانی كردنی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌رێز (د.ئارام محمد قادر)
به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی به‌ ده‌ست هێنانی بڕوانامه‌ له‌م كۆلیژانه‌ و قبول كردنیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا.
هه‌روه‌ها گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی كه‌ له‌ سالی 2015 ده‌رچووه‌ تایبه‌ت به‌ تعدیل شهاده‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێش ئه‌م به‌رواره‌ بڕوانامه‌یان به‌ده‌ست هێناوه‌ ئه‌م بڕیاره‌ نه‌یانگرێته‌وه‌ (اثر رجعي) له‌سه‌ریان هه‌لبگیرێت.
(م فائق) گوتیشی: جه‌نابی وه‌زیر به‌لێنی پێداین كه‌وا به‌ جددی كار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بكات و له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م دا بتوانن ئه‌م كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و هه‌روه‌ها زۆر سوپاسی به‌رێز پرۆفیسۆر دكتۆر (عدنان محسن عبدالعزیز) سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك ده‌كه‌ین كه‌وا جه‌نابیان له‌لای خۆیه‌وه‌ش له‌ كاتی سه‌ره‌دانی جه‌نابی وه‌زیر بۆ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك ئه‌م بابه‌ته‌ی خسته‌ ڕوو.

هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک