ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌یه‌ك تایبه‌ت به‌ Rankی جیهانی


2019-07-15 08:12:42

ئه‌مرۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ ریكه‌وتی 15-7-2019 به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كینكی به‌رده‌ره‌ش هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ل به‌رپرسی هۆبه‌كانی (كارگری و خۆیه‌تی و ئایتی و زانستی و دلنیای جۆری و تۆمار و ئامار و ڕاگه‌یاندن)
به‌ مه‌به‌ستی به‌رزكردنی ئاستی (Rank)ی په‌یمانگه‌ و نمره‌ی مامۆستایان و (feedback)ی قوتابیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن
ئه‌مه‌ بڕیاره‌ش له‌ كاتێكدا درا دوای ئه‌وه‌ی په‌یمانگه‌كانی زانكۆ پۆلیته‌كنیكیه‌كان خرانه‌ نێو (Rank)ی جیهانیه‌وه‌
و هه‌وڵدان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یمانگه‌كه‌مان له‌نێو گشت په‌یمانگه‌كانی كوردستان و جیهان.

هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک