دروست كردنی بینایه‌كی نوێ بۆ به‌شه‌ زانستیه‌كان و هۆله‌كانی خوێندن


2019-07-15 08:11:02

ئه‌مرۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ ریكه‌وتی 15-7-2019 لیژنه‌ی ئه‌ندازیاری به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش
هه‌روه‌ها به‌ ئه‌ندامیه‌تی ئه‌ندازیاران ( خلیل ادریس عبدالله و ریبر محمد سلیم و عبدالجلیل جمیل شكری و زبیر یونس شمس الدین) هه‌ستان به‌ ئه‌نجامدانی پشكنینێك له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش.
به‌ مه‌به‌ستی دروست كردنی بینایه‌كی نوێ له‌سه‌ر رووبه‌ری (1700 مه‌تر دووجا) بۆ به‌شه‌ زانستیه‌كان و هۆله‌كانی خوێندن و ژووری تایبه‌ت به‌ مامۆستا له‌ په‌یمانگه‌كه‌مان و ئه‌م لیژنه‌یه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك پێكهێنراوه‌.
به‌ناوی راگرایه‌تی په‌یمانگاكه‌مان و به‌ناوی سه‌رجه‌م مامۆستا و فه‌رمانه‌ران سوپاسی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك ده‌كه‌ین به‌رێز پرۆفیسۆر دكتۆر (عدنان محسن عبدالعزیز) كه‌ پالپشتی كرد بۆ دروست كردنی ئه‌م باله‌خانه‌یه‌ له‌سه‌ر داهاتی زانكۆ.
ئه‌م كاره‌ش ده‌بێته‌ هۆی زیاتر پێش ئێخستنی په‌یمانگه‌ و كرانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری به‌شه‌ زانستیه‌كان.

هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک