كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی كۆتایی سالی خوێندن ئه‌نجامدرا


2019-07-03 01:26:14

ئه‌مرۆ رۆژی چوار شه‌ممه‌ ریكه‌وتی 3-7-2019 په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش به‌بۆنه‌ی كۆتایی سالی خوێندن 2018-2019 كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
به‌ ئاماده‌بوونی به‌ریز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌كه‌مان و گشت فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له‌ كۆمه‌لیك بابه‌تی گرنگ كرا و راگری په‌یمانگه‌ له‌ چه‌ند وته‌یه‌كدا باسی له‌ رۆلی فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایان كرد له‌م ساله‌ی خوێندن دوای اوه‌ی كه‌ تاكه‌ په‌یمانگه‌ بووین سیسته‌می پۆله‌ندی ECTS جێبه‌جێ كرد و به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك ده‌ست خۆشی و سوپاسی له‌ گشت فه‌رمانبه‌ر و مامۆستاكان كرد.
و هه‌روه‌ها باسی له‌ پشووی هاوینی كرد له‌م دوو مانگه‌دا بتوانین كۆمه‌لێك چالاكی جیاواز ئه‌نجام بده‌ین و بۆ سالی نوێی خوێندن ئاستی زانستی قوتابیه‌كانمان زیاتر به‌رز كه‌ین.

هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک

Website Admin: Sarbast Ali