سه‌ره‌دانی لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ بۆ په‌یمانگه‌كه‌مان


ئه‌مرۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2019/6/23 لیژنه‌ی باڵای تاقیكردنه‌وه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك سەرەدانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌شی كرد كه‌پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێز ( د. مسعود عبدالكریم عبدالرحمن) سه‌رۆكی لیژنه‌ و به‌رێز ( م. باسل ) ئه‌ندامی لیژنه‌، به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ ره‌وشی تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ هه‌ردوو خوێندنی به‌یانیان و ئێواران، وبۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش‌ پێشوازی كران له‌لایه‌ن ڕاگری په‌یمانگه‌ به‌رێز (پ . ی .د. سمیر محۆ جمیل )،
دواتر سه‌ره‌دانی هه‌ر یه‌ك له‌ هۆله‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ و لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی به‌یانیان وئێوارانیان كرد.

هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک

Website Admin: Sarbast Ali