ئاماده‌كردنی خواردنی فتار بۆ قوتابیانی به‌شه ناوخۆیی
رۆژی چوار شه‌ممه ریكه‌وتی 29-5-2019 له‌ژێر چاودێری به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش خواردنی فتار بۆ قوتابیانی به‌شی ناوخۆیی په‌یمانگه‌كه‌مان ئاماده كرا.
به ئاماده‌بوونی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و قوتابیانی په‌یمانگه‌كه‌مان وهه‌روه‌ها به ئاماده‌بوونی به‌رێز (صباح بیت الله) به‌رپرسی لقی نۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌ڤالانی له‌گه‌لی كه‌وا له‌لایه‌ن جه‌نابیانه‌وه وه‌كو خزمه‌تیك بۆ قوتابیه‌كانمان ئه‌و فتاره‌یه ئاماده‌كاری بۆ كرابوو.
دوای فتاره‌كه له‌لایه‌ن راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش ئاماژه به چه‌ند شتێك دا و گۆتی : سوپاسی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك به‌ریز (پ.د.عدنان محسن عبدالعزیز) ده‌كه‌ین و سوپاسی به‌رێز (صباح بیت الله) به‌رپرسی لقی نۆ پارتیمان ده‌كه‌ین و هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه هاوكاریان گه‌یانده قوتابیه‌كانمان له به‌شه ناوخۆییه‌كان كه دوورن له خێزانه‌كانیان به‌هۆی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی سالی خوێندن.
و سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه ماندوو بوون له‌گه‌ل قوتابیه‌كانمان كه ئه‌ركی وانه وتنه‌وه و ئه‌ركی تاقیكردنه‌وه‌كان و هه‌موو رۆژ له‌گه‌ل قوتابیه‌كانمان ماندوو بوون ده‌ست خۆشیان لێ ده‌كه‌م كه وه‌كو خوشك و برا و وه‌كو تیمێك له په‌یمانگه‌كه‌مان كار ده‌كه‌ین و هه‌ر كه‌مو كوڕیه‌كیش هه‌بی چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به قوتابیه‌كان بگه‌یه‌نین.
هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش