دابه‌شكردنی ئازووقه به‌سه‌ر قوتابیانی به‌شی ناوخۆیی
بۆ زیاتر ئاگاداربوون له ره‌وشی قوتابییانی به‌شی ناوخۆیی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك دارێژراوه بۆ مانگی ره‌مه‌زان پیرۆز رۆژی پێنج شه‌ممه ریكه‌وتی 23-5-2019 له‌ژێر چاودێری به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش ئازووقه‌ی خواردن به‌سه‌ر قوتابیانی به‌شی ناوخۆیی دابه‌شكرا.
كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك به‌بڕیاری به‌رێز (پ.د.عدنان محسن عبدالعزیز) سەروکی زانکۆ پێداویستیه‌كانی خواردن دابین كراون.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ئه‌م سالی خوێندن كه‌وتۆته ناو مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز و قوتابیه‌كان به درێژایی مانگه‌كه له به‌شی ناوخۆ ده‌مێننه‌وه په‌یمانگاكه‌مان به سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (سعدی صالح) به‌رپرسی هۆبه‌ی به‌شی ناوخۆیی و كۆمه‌لێك فه‌رمانبه‌رانی په‌یمانگه هه‌ستان به دابه‌شكردنی ئه‌و پێداویستیانه به‌سه‌ر زیاتر له 300 قوتابی به‌شی ناوخۆیی كوران و كچان.
هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش