ئاماده‌كردنی خوانی به‌ربانگ بۆ قوتابیانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش
ده‌زگای خێرخوازی حاجی ئیدریس سورچی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ رۆژی سێ شه‌ممه رێكه‌وتی 21-5-2019 له‌ژێر چاودێری به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كینكی به‌رده‌ره‌ش هه‌ستا به ئاماده‌كردنی خوانی به‌ربانگ بۆ قوتابیانی په‌یمانگه‌كه‌مان.
و سه‌رجه‌م قوتابیانی په‌یمانگه دلخۆشی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌م كاره پیرۆزه و هاندانێكه بۆ قوتابیان بتوانن له مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان تاقیكردنه‌وه‌كانیان به سه‌ركه‌وتووانه ئه‌نجام بده‌ن و له هه‌مان كاتدا بتوانن رۆژووه‌كانیان بگرن.
و به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌كه‌مان به‌ناوی ڕاگرایه‌تی و هه‌موو قوتابیان سوپاسی ده‌زگای ناوبراوی كرد و گوتی : ئه‌م خواردن ئاماده‌كردنه ئاسانكاریه‌كه بۆ قوتابیان كه زیاتر بتوانن خۆیان بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان ئاماده بكه‌ن و ئه‌ركی خواردن دروست كردنیان له‌سه‌ر شان نه‌مێنیت.
وبه‌رێز (سه‌ركه‌وت عبدالكریم) نوێنه‌ری ده‌زگای خێرخوازی حاجی ئیدریس سورچی ڕایگه‌یاند كه : ئێمه به‌رنامه‌مان دارێشتووه بۆ هه‌موو شاره‌كانی كوردستان خوانی به‌ربانگ بۆ قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ئاماده بكه‌ین كه‌وا له پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستمان پێ كردووه و ئێستا له پارێزگای دهۆكیش به‌رده‌وام ده‌بین.
هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش
21-5-2019